AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٩ ١٦:٤٠

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ئاماژە بە کردەوەی تیرۆریستی ئاژاوەچیان و هۆکارانی سەر بە دەزگای سیخوڕی ئیسڕائیل و ئەمریکا لە هەندێ ناوچەی وڵات، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم ڕووداوانەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەرگەرچی بە ناڕەزایەتی بە ناجێگیربوونی بازاڕ دەستیپێکرد ؛ بەڵام بە ڕێنوێنی و پلانڕێژی دوژمنی زایۆنی بووەتە هۆی ئاژاوەنانەوە لە وڵات.

ئاماژەش دراوە کە وتەکانی ترامپ لە ڕۆژانی ڕابردوویش نیشانەی پیلانی هاوبەشی ئەم دوو ڕژێمەیە کە ژیانی گەلی ئێران تووشی نائەمنی دەکات.

ڕاشگەیێندراوە کە گەلی هێژای ئێران بە هاودڵی نەتەوەیی خۆیان لە شەڕی 12 ڕۆژەدا دوژمنیان ناچار کرد شکست قبووڵ بکات، ئەمڕۆش بە یەکگرتوویی پیلانی تێکدەرانەی ئەوان پووچەڵ دەکەنەوە.

جەختیش کراوە کە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بۆ کۆتایی هێنان بە نائەمنی هیچ کەمتەرخەمییەکیان نابێت.

News ID 58195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha